له پارێزگای هه‌ولێر (53) كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق پێشبڕكێ ده‌كه‌ن
كۆمیسیۆن ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێری بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵژاردن له عێراق رایگه‌یاند، له پارێزگای هه‌ولێر (53) كاندید پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستێهنانی (15) كورسی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بڵاویكرده‌وه، له كۆی ئه‌و (53) كاندیده‌ی ناوی خۆیان له كۆمیسیۆن تۆمار كردووه، (18) كاندید له ره‌گه‌زی مێ و (35) كاندیدیش له ره‌گه‌زی نێرن.
له لیسته‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، (8) كاندیدی سه‌ربه‌خۆی تێدایه، (12) كاندیدیش به شێوه‌ی هاوپه‌یمانی تۆمار كراون، (10) كاندیدی پێكهاته‌ی مه‌سیحیش خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆماركردووه.
له پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری 2021، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ناوی ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له بازنه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، كه (8) حزب و لایه‌نی سیاسین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كۆمیسیۆن، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له بازنه‌ی هه‌ولێر كاندیدی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق نییه.
د.ی