بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت

تواناكانی دوو یاریزانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و تواناکانی کلاودیۆ براڤۆ و ساندرۆی بۆ دەگەڕێتەوە.

دەستەی پزیشکی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزی بۆ براڤۆی گۆڵپارێزی یانەکە و ساندرۆی هێرشبەر هەڵکردووە و ئەو دوو یاریزانە بۆ یاریی کۆتایی کۆپا دێل رێی ئامادە دەبن، بەمەیش گشت یاریزانەکانی بلاوگرانا بۆ یارییەکەی سبەی شەو بۆ لویز ئێنریکی بەردەست دەبن.

یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كات 10:00ـی شه‌و به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌ نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا له‌ یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له‌ مه‌درید به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت.