دادگا پشتگیری بارسێلۆنای كرد و بریاره‌كه‌ی مه‌دریدی ڕه‌ت كرده‌وه
رێگه به هانده‌رانی بارسا ده‌درێت ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌رز بكه‌نه‌وه
دادگه‌ی ئیسپانیا تانه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای قبووڵ كرد و سبه‌ی له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رێگه به هانده‌رانی یانه‌كه ده‌درێت ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه ناو یاریگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆن.
گه‌رچی پێشتر فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری دابوو رێگه نه‌درێت ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ببردرێته ناو یاریگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆن، كه یاریی كۆتایی جامی شای له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییای لێ به‌ڕێوه ده‌چێت و خاڤیێر تیباسی سه‌رۆكی فێدراسیۆنه‌كه‌ی ئیسپانیا رایگه‌یاندبوو ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دژی یه‌كگرتوویی ئیسپانیایه، بۆیه قه‌ده‌خه‌ی ده‌كه‌ن. به‌ڵام دادگه‌ی ئیسپانیا تانه‌كه‌ی بارسێلۆنای قبووڵكرد و بڕیاری دا رێگه به هانده‌رانی بلاوگرانا بدرێت ئاڵای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ببه‌نه ناو یاریگه.
یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كات 10:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له مه‌درید به ڕێوه ده‌چێت.