فوئاد مه‌عسووم له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مەعسوم رایگەیاند، ناکرێت خۆپیشاندەران هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و دامودەزگاکان".
له راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە:" خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی سروشتی هاوڵاتیانە بۆ خستنەڕووی داخوازییەکانییان، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت هێرش بکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان و دام و دەزگا گشتیەکان".
لە له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا لە خۆپیشاندەران کراوە، ئارام بگرن و هێمنانە و ئاشتیانە داواکارییەکانییان بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی تیرۆرستان نەتوانن سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن و رێچکەی خۆپیشاندانەکان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بگۆڕن.
هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار، داوای لە بەرپرسانی حکوومەت کرد، لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆببنەوەو داواکارییەکانییان بەهەند وەربگرن.
هاوکات، داوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلەی بۆ دۆخی سیاسی کردووە.
دوێنی 20ی ئایار/ مایۆی 2016، خۆپیشانده‌ران له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی گازی فرمێسكرژێن بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد.