سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌دوای هاوسه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ خوشكه‌كه‌ی
خۆی سه‌رپه‌رشتی دیاریكردنی هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له ئێستادا به دوای هاوسه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ خوشكه 29 ساڵانه‌كه‌ی، كه ناوی كیم یۆنگ ئون سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانه.
له ئێستاشدا كیم خۆی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێك بۆ خوشكه‌كه‌ی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 30 كه‌س پاڵێوراون، تا خۆی سه‌رپه‌رشتییان بكات و یه‌كێك له‌وان وه‌ك هاوسه‌ر بۆ خوشكه‌كه‌ی دیاری بكات.
پێشتریش له ساڵی 2012، هه‌وڵیاندا هاوسه‌رێك بۆ خوشكه بچووكه‌كه‌ی كیم دیاری بكه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دیاری كرابوون، هیچ كه‌سێك شیاوی ئه‌وه نه‌بوو ببێته زاوای گرنگترین پیاوی كۆریای باكوور.
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی كیم، به‌لای كه‌مه‌وه ده‌رچووی زانكۆی كیم ئیل سۆنگ بێت، باڵاكه‌ی 175 سه‌نتیمه‌تر به‌رز بێت، خزمه‌تی سوپای كردبێت و جوانیش بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، 30 ده‌رچووی زانكۆ و قوتابی ماسته‌ر، كه خزمه‌تی سوپایان كردووه، باڵایان 175 سه‌نتیمه‌تره و جوانیشن، پاڵێوراون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی كیم.
