نه‌ینه‌وا.. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی مامۆستاییهكی ئاینی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشت سزا درا
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه، كه پێشنوێژكار و وتاربێژی مزگه‌وتێكی تا مردن ئه‌شكه‌نجه داوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه، كه پێشنوێژكار و وتاربێژی مزگه‌وتێكی تا مردن ئه‌شكه‌نجه داوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا، له هه‌شتی مانگی رابردوودا به گوێره‌ی مادده‌ی 410ی یاسای سزادان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سزا داوه، چونكه ئه‌شكه‌نجه‌ی له دژی ده‌ستگیركراوێك به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره پێنج ساڵ و یه‌ك مانگ ده‌خرێته زیندانه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: تاوانباره‌كه، مامۆستایه‌كی ئاینی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی نه‌ینه‌وای ده‌ستگیركردووه، بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بێت، یان بڕیاری پشكنینی ماڵه‌كه‌ی هه‌بێت، راپێچی كردووه بۆ باره‌گای یه‌كه‌كه‌ی و لێكۆڵینه‌وه‌ی لهگهڵوو كردووه، پاشان تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه.
هێشتا بڕیاره‌كه‌ی دادگا حوكمی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و ده‌رفه‌ت ماوه داوای پێداچوونه‌وه‌ی بكرێت.