سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى عێراقيان تاوتوێ كرد
جه‌خت له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر پێشوازى له محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و پێشبينييه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتووى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و جموجووڵه‌كانى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريدا، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى كارى پێكهوهيى و نيشتمانيى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بێت له سه‌قامگيرى، خزمه‌تگوزارى و ژيان و داهاتوويهكى باشتر.
H.B