وه‌زیری به‌رگری توركیا سه‌ردانی لیبیا ده‌كات

وەزارەتی به‌رگری توركیا ھیچ وردەكارییەكی دیكەی نەخستووەتەڕوو لە بارەی ماوە یاخود ھۆكاری سەردانەكە

خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا
خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا

K24 – ھەولێر:

وەزیری بەرگری توركیا، خلوسی ئاكار، ئەمڕۆ دووشەممە، بەرەو تەرابلوسی پایتەختی لیبیا به‌ڕێكه‌وت.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیاندراوێكدا رایگه‌یاند، "سەرۆك ئەركانی توركیا، یەشار گولەر، یاوەری ئاكارە لە سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لیبیا".

ئاژانسی "ئەنادۆڵ" بڵاویكرده‌وه‌، وەزارەتی به‌رگری توركیا ھیچ وردەكارییەكی دیكەی نەخستووەتەڕوو لە بارەی ماوە یاخود ھۆكاری سەردانەكە. 

ھەر لەو چوارچێوه‌یه‌دا، چوارشەممەی رابردوو، پەرلەمانی توركیا یاداشتنامەیەكی پەسندكرد لە بارەی پێكھێنانی لیژنەیەكی دۆستایەتی پەرلەمانی لەگەڵ ھەردوو ھاوتا پەرلەمانیەكانی لیبیا و میسر.

لەم بوارەدا گوتبێژی سەرۆكایەتی توركیا، ئیبراھیم كاڵن جەختیكردەوە، "ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ میسر رەنگدانەوەی ئەرێنیی دەبێت لەسەر رەوشی لیبیا، كە دەوڵەتێكە ئەنقەرە ھەوڵدەدات ھەژموونی خۆی تێدا بپارێزێت".