سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كات

بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ تاوتوێ كران

ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ ياوه‌ريى جێگرانى سه‌رۆك، سه‌ردانى هه‌ر يه‌ك له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی كرد.

له‌ دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه‌ له‌ مامۆستا عه‌لى باپير سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ تاوتوێ كران.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌ردوو ديداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو يه‌كڕيزى و ته‌باييدا كرايه‌وه‌ و رۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

هه‌مووان هاوڕا بوون كه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونى چارچێوه‌يه‌كى كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵا‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا دوور له‌ ناكۆكى و جياوازييه‌ سياسييه‌كان، ئه‌ركى هه‌مووانه‌.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌