هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د
له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كران.
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كران.
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، به‌لانیكه‌م چوار مووشه‌ك به‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه كه‌وتوون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانی گیانی و ماڵیی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌دی سه‌ربازی، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه له عێراق. 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا دووره. له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه. 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه. له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه.