ئالان حه‌مه‌سه‌عید په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و شارباژێڕی به‌سه‌ركرده‌وه و 50 ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانه‌كانی كفری ته‌رخان كرد
بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ردانێكیدا بۆ شاری سلێمانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه و بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. هاوكات په‌نجا ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانه‌كانی قه‌زای كفری ته‌رخانكرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (2ی ئایار/ مایۆی 2021)، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی كرد و له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌دا بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها به یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕی كرد و بۆ سنووری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بڕیاری دا چه‌ندین قوتابخانه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری په‌روه‌رده سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی پەروەردەیی له سلێمانی كرد و له نزیكه‌وه له كێشه‌كانی كۆڵییه‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (3ی ئایار/ مایۆی 2021)، وه‌زیری په‌روه‌رده لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ، سەردانی دیوانی (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر)ی کرد ، له‌و سه‌ردانه‌دا بڕیاری دا بەشێک لە پێداویستی قوتابخانەکانی دەشتی هەولێر دابین بكرێت.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، وه‌زیری په‌روه‌رده له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له "ده‌سته‌ی پشتیوانی قه‌زای كفری" كرد و بڕیاری دا (50.000.000) ملیۆن دینار ته‌رخان بكات بۆ دابینكردنی پێداویستی قوتابخانه‌كانی سنووری قه‌زای كفری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه له‌و قه‌زایه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، له رێی ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ته‌رخانكردنی په‌نجا ملیۆن دینار بۆ كفری دوای ئه‌وه دێت، له مانگی رابردوودا (197.000.000) دینار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ته‌رخانكراوه بۆ قوتابخانه‌كانی سنووری گه‌رمیان.