ئالان حه‌مه‌سه‌عید په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و شارباژێڕی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و 50 ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانه‌كانی كفری ته‌رخان كرد

بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت

ئالان حه‌مه‌سه‌عید و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ
ئالان حه‌مه‌سه‌عید و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ شاری سلێمانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. هاوكات په‌نجا ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانه‌كانی قه‌زای كفری ته‌رخانكرد.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (2ی ئایار/ مایۆی 2021)، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی كرد و له‌ میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌دا بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی

هه‌روه‌ها به‌ یاوه‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕی كرد و بۆ سنووری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ بڕیاری دا چه‌ندین قوتابخانه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی پەروەردەیی له‌ سلێمانی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ كێشه‌كانی كۆڵییه‌وه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (3ی ئایار/ مایۆی 2021)، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ، سەردانی دیوانی (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر)ی کرد ، له‌و سه‌ردانه‌دا بڕیاری دا بەشێک لە پێداویستی قوتابخانەکانی دەشتی هەولێر  دابین بكرێت.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌

هه‌ر له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ "ده‌سته‌ی پشتیوانی قه‌زای كفری" كرد و بڕیاری دا (50.000.000) ملیۆن دینار ته‌رخان بكات بۆ دابینكردنی پێداویستی قوتابخانه‌كانی سنووری قه‌زای كفری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ له‌و قه‌زایه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی پشتیوانی كفری په‌نجا ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ ته‌رخانكرد
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی پشتیوانی كفری په‌نجا ملیۆن دیناری بۆ قوتابخانه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ ته‌رخانكرد

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، له‌ رێی ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ته‌رخانكردنی په‌نجا ملیۆن دینار بۆ كفری دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ مانگی رابردوودا (197.000.000) دینار له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ قوتابخانه‌كانی سنووری گه‌رمیان.