حكومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ده‌ركرد

حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی بڕیاریدا، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بێت له‌ عێراق له‌ پێناو رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌تای كۆرۆنا.

دیمه‌نێكی به‌غدا
دیمه‌نێكی به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی بڕیاریدا، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بێت له‌ عێراق له‌ پێناو رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌تای كۆرۆنا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، كابینه‌ی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی، له‌سه‌ر بنه‌مای راسپارده‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق، بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێت.

بڕیاره‌كه‌، رۆژی (12ی ئایار/ مایۆی 2021) تا رۆژی (22ی ئایار/ مایۆی 2021) ده‌گرێته‌وه‌ و ئامانج له‌و بڕیاره‌، رێگرتنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.

بڕیاره‌كه‌، نه‌ك ته‌نیا هاتوچۆ، به‌ڵكو داخرانی سه‌رجه‌م مۆڵ، چێشتخانه‌، كافتریا و چایخانه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و هۆڵی بۆنه‌كان و یاریگاكان ده‌گرێته‌وه‌.