بایرن میونشن بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا
كه‌مێك پێش ئێستا له یاریگه‌ی ئۆلمپی به‌رین له فیناڵی جامی ئه‌ڵمانیا هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و بورسیا دۆرتمۆند رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌ك به بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر ناوبژیوان دوو چاره‌كی دیكه‌ی زیاد كرد و به درێژایی ئه‌م 30 خوله‌كه‌یش هیچ كامێك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌مه‌یش هه‌ردوولا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه چوونه سه‌ر خاڵی سزا، دواتر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یانه‌ی بایرن میونشن بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.