وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی بەغدا دەکات
لهگهڵ ههرسێ وهقفی سوننی و شیعی و مهسیحی كۆبووهوه و گفتوگۆ لهبارەی پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا

K24 - ههولێر:
د. پشیتوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی شاری بەغدای کرد و لەباڵاخانەی وەقفی سوننی عێراقی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و دیوانی وەقفی سوننی و دیوانی وەقفی شیعی و دیوانی وەقفی مەسیحی و دەستەی حەج و عومرە بەرێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لهبارەی پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا، ھەروەھا تیشك خرایە سەر بیری لێبووردەیی و گیانی پێکەوەیی و دژایەتیکردنی بیری توندڕەوی و توندوتیژی.
جەخت لەھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەموو لایەک کرایەوە و ھەمووان ئاماژەیان بهوه كرد، رۆڵی میانڕەوی کوردستان و ئارامی و وتاری ئایینی و پێکەوەیی لە ھەرێمی کوردستان کرد، ھەروەھا گفتوگۆکرا لەبارەی گەشتی سەرکەوتووی پاپای ڤاتیکان بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق.
له كۆبوونهكهدا ھاتنی بەڕێز شێخی ئەزھەر بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان لەئاینده، تاووتوێ کرا، جێگەی ئاماژەیە پێگەی پێکەوەژیانی ئایینی ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، لەم بارەیەوە رۆڵی ھەرێمی کوردستان بەگرنگ وەسف کرا، ھەر لەکۆونەوە ھاوبەشەکەدا جهخت لە برەودان بە گیانی خۆشەویستی و کارکردنی ھەمەلایەنە لەم بوارەدا کرایەوە.

د.ی