3 هۆكار واده‌كات نێیمار بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ، میدیاكانی فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌بارانی نێیماری به‌رازیلیان كرد و پێیانوایه ئه‌و یاریزانه ناتوانێت سه‌ركردایه‌تی هێڵی پێشه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان بكات و به یاریزانێكی خۆپه‌رست وه‌سفیان كرد.
نێیمار دا سیلڤا سێیه‌مین ساڵه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بباته‌وه و میدیاكانیش پێیانوایه ئه‌م 3 هۆكاره واده‌كات كه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
یه‌كه‌م: گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار له هاوینی 2022 كۆتایی دێت، تا ئێستا نێمۆ بڕیاریی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌داوه و چه‌ندانجار داوای لێكراوه به‌ڵام گفتووگۆیه‌كانی راگرتووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه له پاریس، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی پاریس ئه‌م یاریزانه له‌م هاوینه نه‌فرۆشێت ده‌بێت ساڵی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
دووه‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بارسێلۆنا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كومان هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار سه‌رله‌نوێ له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی به كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی خوان لاپۆرتا بۆ سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا ئه‌ركی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ پاریس ئاسان ده‌كات.
3ـ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا و ئه‌و خۆشه‌ویستییه زۆره‌ی ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ نێیمار هه‌یانه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
نێیمار له 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كردووه، دواتر له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا به 222 ملیۆن هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 112 یاری، 85 گۆڵ و 51 ئاسیستی كردووه.