سبه‌ی گه‌ڕێكی ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه

سبه‌ی پێنجشه‌مه گه‌ڕی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، چه‌ند رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ و به‌هێزی تێدایه، یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه هه‌ستیارن، به‌وپێیه‌ی خه‌ریكه له كۆتایی رێگه‌كه نزیك ده‌بینه‌وه، یانه‌كانی سیروانی نوێ، برایه‌تی، شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندرێن هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه له‌ده‌ستنه‌ده‌ن كه بۆیان ره‌خساوه.
یاریی لوتكه له نێوان سیروانی نوێ و برایه‌تی ده‌بێت
له سلێمانی سیروانی نویێ میوانداریی سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوو تیپ گرینگه، چونكه سێ خاڵی یارییه‌كه به رێژه‌یه‌كی زۆر له نازناوه‌كه نزیكیان ده‌كاته‌وه، تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لی راهێنه‌ری سیروانی نوێ له ڕووی ده‌ڕوونی و جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن، تاكه كێشه‌ی سیروانی نوێ بۆ ئه‌م یارییه پێكانی شادومان سه‌باحی ناوه‌ڕاستكاره، به تایبه‌تی له تۆپه جێگیره‌كان ئه‌و یاریزانه توانایه‌كی به‌رزی له جێبه‌جێكردنی هه‌بوو، به‌ڵام بوونی په‌یام ئه‌حمه‌د و به‌هائه‌دین به‌كر و راستگۆ فه‌ریق هاوسه‌نگییه‌كی به‌هێزی به تیپه‌كه به‌خشیوه خاڵی به‌هێزی تیپه‌كه‌ن.
سیروانی نوێ له كۆی 4 یاریی 9 خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه لوتكه‌یان گرتووه، له‌م یارییه‌دا سیروانی نوێ ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆی بردنه‌وه‌ی یاریی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه له دژی برایه‌تی دووباره بكه‌نه‌وه كاتێك به (5-0) یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه برایه‌تی، له كاتێكی نه‌گونجاو ئه‌م یارییه ئه‌نجامده‌دات، به‌هۆی به‌شداریكردنی له خولی پله‌یه‌كی عێراقی ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كانی تووشی شه‌كه‌ت و هیلاكی كردووه، هه‌رچه‌ند بۆ ئه‌م یارییه به‌هێزه، به‌شێك له یاریزانه باشه‌كانی تیپه‌كه‌یان بۆ گه‌شته‌ی به‌غدا نه‌برد، له پێناوی ئه‌وه‌ی پارێزگاری‌یان لێبكه‌ن و بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌بن، به‌ڵام پێكانی ژیار گۆڤه‌ند كاریگه‌رترین لێدان بوو له به‌هێزی تیپه‌كه، چونكه تا ئێسته شوێنه‌كه‌ی به شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش پڕنه‌كراوه‌ته‌وه، كێشه‌ی برایه‌تی له به‌رگری دایه، چونكه تا ئێسته ئه‌و گونجانه و لێكتێگه‌یشتنه‌ی پێویسته هه‌یانبێت نه‌بینراوه، هه‌ر یارییه‌كه‌ش له هێڵی پێشه‌وه بیلال ساڵح و سه‌فین پاتۆ و سه‌فین عه‌بدولخاڵق باش ده‌رنه‌كه‌ون ئه‌وا برایه‌تی دۆڕان به‌شی بووه، 7 خاڵیان هه‌یه، به بردنه‌وه ره‌نگه بگه‌نه پێشه‌نگ.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دۆخێكی مه‌ترسیدار دایه
شێروانه‌ی له یاریگه‌ی خۆی له كه‌لار میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، شێروانه ئه‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامی باشی تۆماركردووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی جێگیرنین و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی تێدایه، له یاریگه‌ی خۆی به شه‌ش گۆڵ ده‌دۆڕێن و له ده‌ره‌وه له برایه‌تی ده‌باته‌وه، خاڵه به‌هێزه‌كانی شێروانه له محه‌مه‌د جه‌لال و به‌مۆ غه‌ریب و حه‌مه‌ی سابیر و محه‌مه‌د حه‌مید و عه‌لی كاكه‌مینه و ئه‌ركان ره‌حیمه‌وه‌یه، هه‌ركاتێك ئه‌وانه له رۆژی خۆیانبن ده‌بنه سه‌رئێشه و به‌ڵا بۆ تیپی به‌رامبه‌ر، شێروانه چاوی له بردنه‌ویه له‌م یارییه هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام یارییان له دژی كوڕانی سه‌میر بابۆ قووڕسبووه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و و ناجێگیری ئاستی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بقۆزنه‌وه، یانه گه‌رمیانییه‌كه 7 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی دووه‌من.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، وه‌ك ساڵانی رابردوو له لایه‌ن یانه‌كانی ركابه‌رییه‌وه سه‌یر ناكرێت، ئه‌وه‌یش به‌هۆی خراپی ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا، هه‌رچه‌ند گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی دووه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه له تیپه‌كه ده‌بینرێت خواست ویستی بوون به پاڵه‌وان نییه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی له پێكهاته‌كه هه‌یه و هیچ یاریزانێكیان نه‌هێناوه، به‌رده‌وامیش له كۆتایی چاره‌گی یارییه‌كان تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ توانانی جه‌سته‌ییان داده‌به‌زیت و توانی یاریكردنیان كه‌م ده‌بێته‌وه، تووشی كێشه ده‌بن، 5 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی چواره‌من، له ئه‌گه‌ری دۆڕانی ئه‌م یارییه به رێژه‌یه‌كی زۆر له نازناوه‌كه بێبه‌شده‌بن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له یارییه‌كانی داهاتووش ئه‌سته‌م ده‌بێت.
زاخۆ له خراپترین دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات
زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، زاخۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت و ئاستی زۆر خراپه، له كۆی 4 یاریی هیچ خالیكیان نییه، به‌شێك له هه‌وادارانی تۆپی پێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م زاخۆیان به‌ربژیكردبوو بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌یان پێشبینییه‌كانی ئه‌وانی ئاوه‌ژووكرده‌وه، زاخۆ هیچ خالیكی نییه و له كۆتا ریزبه‌نده، ئه‌حمه‌دی سه‌بڕی هێرشبه‌ریشیان به‌هۆی كارتی سووره‌وه نا‌توانیت به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن یاری بكات.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی هه‌ندرێن، له‌سه‌ر ده‌ستی دڵشاد مه‌عروف یه‌كێك له وه‌رزه باشه‌كانی ئه‌نجامده‌دات، تا ئیسته به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كێبڕكێكردنی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه جارێكی‌تر له ریزبه‌ندی پێشه‌وه نزیكده‌بێته‌وه و، هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، ته‌نها محه‌مه‌د مه‌غدیدی به‌رگریكه‌ری باڵی چه‌پیان به‌هۆی پێكان ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه بكات، ته‌واوی یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ئاماده‌ن، هه‌ندرێن 5 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی پێنجه‌من.