نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ نزیکەی 70 دۆلار بەرزدەبێتەوە

سەرەڕای دەرهاویشتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت لە هەڵکشانە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

سەرەڕای دەرهاویشتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بازاڕەکان، بەڵام کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و زیادبوونی خواست، نرخی نەوتی بۆ نزیکەی 70 دۆلار بەرزکردەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی مانگی تەمموز بۆ 69.23 دۆلار بەرزبووەوە. نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی حوزەیران بۆ 65.83 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە، لەگەڵ گەشانەوەی بازاڕە سەرەکییەکان، بە تایبەت ئەمەریکا و چین خواست بۆ نەوت زیادیکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیندستان کە سێەم هاوردەکاری نەوتە لە جیهان بەدەست لێکەوتەکانی کۆرۆنا دەناڵێنێت و چالاکییەکانی ئابووری لاواز بووە.

لە ئەمەریکاش نەوتی عەمبارکراو بە نزیکەی 8 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوو دابەزیوە و هەناردە زیادیکردووە. پێشبینیش دەکرێت خواست بۆ گەشتکردن لە وڵاتەکە لە هاوینی ئەمساڵدا خواست بۆ سووتەمەنی فڕۆکە 30٪ زیاد بکات.