ڤاران له فیناڵی چامپیۆنز لیگ بێبه‌ش ده‌بێت
ترس به‌شدارینه‌كردنی له یۆرۆی 2016 لێ ده‌كرێت
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ر له‌وه‌ی له فیناڵی چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ببێته‌وه، یه‌كێك له باشترین به‌رگریكاره‌كانی به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ستدا.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ پێكانه‌كه‌ی ڤاران كردووه و رایگه‌یاندووه كه له رانی چه‌پی رووبه‌ڕووی گرژبوونی ماسولكه‌كانی بۆته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ڤاران زه‌حمه‌ته له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌شتی ئیتاڵیا بكات و له فیناڵی چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له یاریگه‌ی سانسیرۆ له میلانۆ ئاماده بێت و ته‌نانه‌ت گومان له‌به‌شدارینكردنیشی له یۆرۆی 2016ـش لێ ده‌كرێت كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له فره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.