پێكان و ئازاره‌كه‌ی كریستیانۆ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه
كریستیانۆ به‌هۆی ئازاره‌وه مه‌شقه‌كانی جێهێشتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌واڵی پێكانی كریستیانۆی بڵاو كرده‌وه و به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: كریس به‌هۆی ئازاره‌وه نه‌یتوانی مه‌شقه‌كانی ته‌واو بكات و یاریگه‌ی جێهێشت.
رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا، 22 مایۆی 2016، رایگه‌یاند كه كریستیانۆ دوێنێ شه‌ممه به‌هۆی ئازار له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی نه‌یتوانی مه‌شقه‌كانی ته‌واو بكات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌كه خه‌ریكی دانانی پلانێكی گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی كریستیانۆ باشتر بكه‌ن و بۆ یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ ئاماده‌ی بكه‌ن.
له نوێترین رێنماییدا كه به كریستیانۆدراوه، داوایان له زیدان كردووه نابێت كریس به‌شداریی له مه‌شق و راهێنانی به كۆمه‌ڵ بكات و پێویسته خشته‌یه‌كی مه‌شقی تاكه‌كسی بۆ دابنرێت.
كریستیانۆ 3 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و هێشتاش به ته‌واوه‌تی چاكنه‌بۆته‌وه.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.