هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زانیاری لەبارەی هێرشەکەی عەین ئەسەد دەخاتەڕوو
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێرشەکە لە رێگای درۆنەوە ئەنجامدراوە

K24 - هەولێر
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی عەین ئەسەد بە درۆن بووە و دووپاتیشی دەکاتەوە، هەر هێرشێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق.
وهین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە "هێرشەکە لە رێگای درۆنەوە ئەنجامدراوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنیا گەراجێکی فڕۆکەی لەنێو بنکەکە زیانی بەرکەوتووە".
هەروەها گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نووسیویەتی "هەر هێرشێک لە دژی هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق".
Initial report: This morning at 0220 Ain Al-Asad Air Base (AAAB) was attacked by an unmanned aerial surveillance system. No injuries reported. A hangar was damaged. The attack is under investigation, for more information see @SecMedCell or @IraqiSpoxMOD
— OIR Spokesman Col. Wayne Marotto (@OIRSpox) May 8, 2021