شاكیرا باس له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیكێ دا ده‌كات

شاكیرا خانمه گۆرانیبێژی كۆلۆمبیا به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ڤیدیۆ كلیپێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارانكیلای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی، له پرێس كۆنفرانسێكیشدا له باره‌ی جیرارد پیكێ و منداڵی سێیه‌می چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌دركێنێت.
شاكیرا ئه‌گه‌رچی له 2010ـه‌وه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ جیرارد پیكێ یاریزانی بارسێلۆنا هه‌یه و خاوه‌نی دوو منداڵیشن، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی بڕیاری هاوسه‌رگیریان له دادگا نه‌كردووه و هیچ زهماوهندێكیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز نه‌كردووه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووسانیشدا ده‌ڵێت: ئێمه به ختهوهرین و هیچ پلانێكیشمان جارێ بۆ زه‌ماوه‌ند و هاوسه‌رگیری نییه.
له باره‌ی دووگیانبوونیشهوه ده‌ڵێت: من ئێستا دووگیان نیم و خاوه‌نی دوو منداڵین و هێشتا بیرمان له هی سێیه‌م نه‌كردۆته‌وه.
ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندی نێوان پیكێ و شاكیرا بۆ مۆندیالی 2010ـی باشووری ئه‌فه‌ریقا ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌وكات شاكیرا گۆرانییه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مۆندیاله چڕی و پیكێ هاوشان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی تۆپی پێ به‌شداری ئه‌م گۆرانییه‌یان كرد بوو كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بوو كه تێیدا سه‌رنجی هه‌موو جیهانی راكیشا.