داعش دڕندانه‌ترين شێوه‌ى كوشتنى داهێناوه
دواى تاقيكردنه‌وه‌ى چه‌ندين رێگه‌ى هۆڤيانه بۆ كوشتنى نه‌ياره‌كانيان، له يه‌مه‌ن چه‌كدارانى داعش رێگه‌يه‌كى ديكه‌يان داهێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى تاقيكردنه‌وه‌ى چه‌ندين رێگه‌ى هۆڤيانه بۆ كوشتنى نه‌ياره‌كانيان، له يه‌مه‌ن چه‌كدارانى داعش رێگه‌يه‌كى ديكه‌يان داهێناوه.
شانه‌كانى راگه‌ياندنى سه‌ر به رێكخراوى داعش، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێيدا به شێوه‌يه‌كى هۆڤيانه چه‌ند هاووڵاتييه‌ك ده‌كوژن.
له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا، كه له ژێر ناوى "سه‌رى نهيارهكانت پانكهرهوه" 3 كه‌سى ده‌ستگيركراو پيشان ده‌دات كه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ن بكوژرێن.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌ده‌كه‌وێت، داعش ته‌نيا به سووتاندن و هه‌ڵواسين و له خاچدان و سه‌ربڕينى نه‌ياره‌كانى نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو ئه‌مجاره‌يان به به‌كارهێنانى به‌ردى گه‌وره سه‌رى ده‌ستگيركراوه‌كان پاندهكاتهوه و به‌و جۆره كۆتايى به ژيانيان ده‌هێنێت.