مه‌كسیك "ئیمپراتۆر" راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌دا به‌ڵێنێكی به مه‌كسیك داوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راده‌ستكردنی خواكین گۆزمان ناسراو به "ئێل چابۆ" به ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه كه "ئێل چابۆ" له سێداره نه‌دات.
ئێل چابۆ، كه به ئیمپراتۆری ماده هۆشبه‌ره‌كان ناسراوه، مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی مه‌كسیكه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئێل چابۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌كی مافیایی بووه به‌ناوی "سینالوا" كه سه‌رپه‌رشتی بازرگانیكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كانییان كردووه.
جیا له ماده هۆشبه‌ره‌كان، بازرگانی به هه‌موو ئه‌و شتانه كردووه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان قه‌ده‌غه‌ن، وه‌كو قۆچی فیل و كه‌ركه‌ده‌ن، چه‌كی قورس و سووك، باڵنده‌و په‌له‌وه‌ره ده‌گمه‌نه‌كان و سه‌رجه‌م جۆری ماده هۆشبه‌ره‌كان.
له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاتانه‌وه به مه‌ترسیدارترین بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان دانراوه.