بن عه‌لى: سيستمى سياسيمان ده‌كه‌ينه سه‌رۆكايه‌تى
، رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى سيستمى سياسى وڵات ببێته سه‌رۆكايه‌تى.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى گواستنه‌وه‌ى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم، كه وه‌ك سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا هه‌ڵبژێردراوه، رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى سيستمى سياسى وڵات ببێته سه‌رۆكايه‌تى.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتيشى: ئه‌وله‌ويه‌تى توركيا ئه‌وه‌يه سيستمى سياسى بگۆڕدرێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى.
له ميانى كۆنگره‌ى نائاسايى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيادا، كه بن عه‌لى تێيدا وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه ده‌ستنيشانكرا، ناوبراو قسه‌يكرد و جه‌ختى له‌سه‌ر سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كرده‌وه بۆ گۆڕينى سيستمى سياسى توركيا.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سيستمى سياسى وڵاته‌كه‌ى له په‌رله‌مانييه‌وه بگۆڕێت بۆ سيستمى سه‌رۆكايه‌تى.
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى پارته ئيسلامييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران، پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى كۆنگره‌يه‌كى نائاسايى سازكرد و تێيدا بن عه‌لى يهڵدرمى وه‌ك سه‌رۆكى نوێى پارته‌كه هه‌ڵبژارد.