هه‌فته‌ی داهاتوو مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی له رێگایه به‌ره‌و مانچێسته‌ر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان، پێش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان خۆرخێ میندێزی بڕیكاری مۆرینیۆ رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مانی‌و كۆ ده‌بێته‌وه له‌پێناو رێككه‌وتنی كۆتایی به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه راگه‌یاندنی فه‌رمی و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت.
ئه‌م هه‌واڵه دوای چه‌ند كاتژمێرێكه له لێدوانه‌كانی لویس ڤان خال كه دووپاتیكردۆته‌وه هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه.
مۆرینهۆ، پێشتر نازناوی چامپیۆنز لیگی بۆ یانه‌كانی پۆرتۆ و ئینته‌ر میلان بردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌دریدیش خولی نێوخۆیی بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌یش خراپترین ده‌ستپێكی له مێژووی یانه‌كه له‌گه‌ڵ چێڵسی تۆمار كرد.