نیویۆرك تایمز: ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه مێشكیان داخوراوه
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی دیارده‌یه‌كی سه‌یر له ریزی سیخوڕانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی دیارده‌یه‌كی سه‌یر له ریزی سیخوڕانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه 130 سیخوڕی دیپلۆماتكار و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه تووشی كێشه‌یه‌كی شاراوه له مێشكیان بوونه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكردووه، ئه‌و 130 سیخوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ده‌ست له‌كه‌ڵك كه‌وتنی مێشكیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
سه‌ره‌تا 60 حاڵه‌تی له‌و جۆره له لای ئه‌و سیخوڕانه ده‌ركه‌وتووه، كه له چین و كوبا كاریان كردووه.
هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كانیش له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوون و مه‌زنده ده‌كرێت به هۆی به‌ركه‌وتنیان بێت به‌و سیخوڕانه‌ی له ده‌ره‌وه تووشی ئه‌و كێشه‌یه بوون.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: راده‌ی بێكهڵك بوونی مێشكی ئه‌و سیخوڕانه به جۆرێكه سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه و بیر له خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه.
ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیدابوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه بكات.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌سته‌وه‌ستان بوو له به‌شداربوونی له لێكۆڵینه‌وه‌كان، چونكه یاسای پاراستنی زانیارییه ته‌ندرووستییه‌كانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به‌و به‌شدارییه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌ده‌دا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیداوه زانیارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كاری سیخوڕی و ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه بدۆزێته‌وه.
ئیداره‌ی جۆ بایدن داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه دوو رێكخه‌ر دابمه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و تێكچوونه‌ی مێشكی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئاشكرا بكه‌ن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی باشتر بگه‌یه‌ننه ئه‌و سیخوڕانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه بوون.
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه پێكهێناوه.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه بوونه به شێوه‌ی مانگانه كۆده‌بێته‌وه. راپۆرتی خۆیشی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌كات.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دوو حاڵه‌ت ده‌كۆڵنه‌وه، كه پێده‌چێت له رێی ته‌كنۆلۆجیاوه به وزه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو هێرشیان كرابێته سه‌ر.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یه‌كێك له هێرشه‌كان له نۆڤه‌مبه‌ری 2020 له نزیك كۆشكی سپی روویدابێت. حاڵه‌تی دووه‌میان له 2019 بووه، كه كارمه‌ندێكی كۆشكی سپییه و وتویه‌تی كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌ی له ڤێرجینیای نزیك واشنتن پیاسه‌ی كردووه، رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه بووه‌ته‌وه.
پێشتر میدیای ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه‌كردبوو، دیپلۆماتكارانیان له كوبا رووبه‌ڕووی هێرشێكی ده‌نگیی بوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ ئه‌نجامێكی له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.