یه‌كێتی ئه‌وروپا: رووسیا چاوی له خاكی ئۆكرانیایه
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕوای وایه، رووسیا هه‌وڵده‌دات به‌شێك له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بخاته سه‌ر خاكی خۆی.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕوای وایه، رووسیا هه‌وڵده‌دات به‌شێك له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بخاته سه‌ر خاكی خۆی.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ناوخۆیی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئۆكرانیادا نین، بلكێنێت به خاكی خۆیه‌وه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا داوا كراوه، ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا راپۆرتێك له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكات.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه، كه پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا چۆن پشتیوانی له ئۆكرانیا بكات و یارمه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و چه‌واشه‌كاری رووسه‌كان ببێته‌وه.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕوای وایه ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئۆكرانیا زیاتر ئاڵۆز ببێت، پێویسته سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنرێت.
هه‌ریه‌ك له هه‌رێمه‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك، له 2014ه‌وه دژی حكومه‌تی كییڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا وه‌ستاونه‌ته‌وه و رووسیاش رایگه‌یاندووه، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ناكات.