25 ئه‌ندامی كۆنگرێس: رووخاندنی ماڵ و راگواستنی خه‌ڵك تاوانی جه‌نگه
25 ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌یه‌كیان دایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌نتۆنی بلینكن و داوایان لێ‌كرد، فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
25 ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌یه‌كیان دایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌نتۆنی بلینكن و داوایان لێ‌كرد، فشار بخاته سه‌ر ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كات.
ئه‌و 25 ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس، له نامه‌كه‌یاندا نووسیویانه: ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی دانیشتووی شێخ جه‌ڕاح ده‌یكات تاوانی جه‌نگه.
ئیسرائیل بڕیاری داوه 2000 هاووڵاتی دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی بوستان و شێخ جه‌ڕاح له قودس/ ئۆرشه‌لیم ده‌ربكات و له جێگه‌یان جووله‌كه هاتووه‌كان نیشته‌جێ بكات.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: ئیسرائیل 100 ماڵی له بوستان رووخاندووه، كه 1550 فه‌له‌ستینیان تێدا ده‌ژیا و %60یان منداڵن، هه‌موو ئه‌مه له پێناو درووستكردنی باخچه‌یه‌كی ته‌لموودییه.
هه‌روه‌ها نووسیویانه: ئیسرائیل، 12 خێزانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح راده‌گوێزێت كه 169 كه‌سن و 46یان منداڵن، بۆ ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌ی هاتوو له جێگه‌یان به نایاسایی نیشته‌جێ بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه: له نێوان ساڵانی 1967 تا 2017 ئیسرائیل 5000 ماڵی فه‌له‌ستینییه‌كانی رووخاندووه و خاوه‌نه‌كانیشی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، قودسی خۆرهه‌ڵات به‌شێكه له كه‌ناری خۆرئاوا، ئیسرائیل به هێز داگیری كردووه و ده‌یه‌وێت به نایاسایی بیلكێنێت به شاره‌وانی قودس/ ئۆرشه‌لیمه‌وه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
له نامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی مادده‌ی 53ی كۆنگره‌ی چواره‌می جنێڤ، رووخاندنی ماڵی فه‌له‌ستینییه‌كان تاوانه. هه‌روه‌ها داگیركردنی زه‌وی و ده‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی به گوێره‌ی مادده‌ی 8ی سیسته‌می رۆما، كه بنه‌مای دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه زۆر نیگه‌رانین و ترسمان له‌و كارانه‌یه كه ئیسرائیل له قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌ستی داوه‌تێ.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه له (26ی ئازار/ مارسی 2020)، 64 ئه‌ندامی كۆنگرێس و له (21ی ئازار/ مارسی 2021)، 12 ئه‌ندامی دیكه‌ی كۆنگرێس نامه‌ی هاوشێوه‌یان ناردووه و نیگه‌رانیان له ره‌فتاره‌كانی ئیسرائیل له قودسی خۆرهه‌ڵات و تێكدانی خانوو و ماڵ و حاڵی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ربڕیوه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دا‌واشیان كردووه، لێكۆڵینه‌وه بكرێت، ئاخۆ چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی له رووخان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه‌دا به‌كارهاتووه، یاخود به‌كار نه‌هاتووه، چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه.
سه‌رچاوه: RT