ئیتاڵیا.. ئافره‌تێك كرایه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی دیپلۆماتكاری وڵاته‌كه‌ی، ئه‌لیزابێتا بیلۆنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیتاڵیا ده‌ستنیشانكرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی دیپلۆماتكاری وڵاته‌كه‌ی، ئه‌لیزابێتا بیلۆنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیتاڵیا ده‌ستنیشانكرد.
بیلۆنی، بووه یه‌كه‌م ژن پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌به‌رێت.
به گوێره‌ی یاسای ئه‌و وڵاته، بیلۆنی له‌مه‌ودوا راپۆرتی ده‌زگاكه‌ی راسته‌وخۆ ده‌خاته به‌ر ده‌ست حكومه‌ت.
ئه‌و ژنه له نێوان 2004 تا 2008 به‌رپرسی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا.
رۆڵی هه‌بووه له ئازادكردنی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی لاریپۆپلیكای ئیتاڵی، دانییلی ماسرۆجیاكومۆ، كه له ئه‌فغانستان رفێندرابوو.
له 2004 سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گه‌ڕانی كردووه به دوای ئه‌و ئیتاڵیایانهی له كاره‌ساتی تسۆنامی زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
ئه‌لیزابێتا بیلۆنی، له 1958 له‌دایكبووه. له 1985ه‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كار ده‌كات.
دوا پۆستی له سكرتێری گشتیی بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كه باڵاترین پۆستی دیپلۆماتكارانی پیشه‌گه‌ره.