دواى سه‌رپانكردنه‌وه داعش تێزابيشى به‌كارهێنا
رێكخراوى داعش، به‌شێكى زۆرى ناوبانگه‌كه‌ى به بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى توندوتيژى و تاوانه‌كانى كوشتنه‌وه به‌ده‌ستهێناوه و به‌و هۆيه‌وه له ئاستى جيهاندا وه‌ك مه‌ترسييه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر مرۆڤايه‌تى هه‌ژمار ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش، به‌شێكى زۆرى ناوبانگه‌كه‌ى به بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى توندوتيژى و تاوانه‌كانى كوشتنه‌وه به‌ده‌ستهێناوه و به‌و هۆيه‌وه له ئاستى جيهاندا وه‌ك مه‌ترسييه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر مرۆڤايه‌تى هه‌ژمار ده‌كرێت.
دواى ئه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى سه‌ر پانكردنه‌وه‌ى سێ كه‌سى له يه‌مه‌ن بڵاوكرده‌وه، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه، گرته‌يه‌كى ديكه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا به شێوه‌يه‌كى هۆڤيانه 25 هاووڵاتى عێراقى كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌يان له‌وانى ديكه جياده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانى ترشى ئه‌سيدى نيتريك (تێزاب)ه بۆ له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژ كردنى ئه‌و هاووڵاتيانه.
به گوێره‌ى گرته ڤيديۆييه‌كه داعش 25 هاووڵاتييه‌كه‌ى خستووه‌ته ناو حه‌وزێكى تێزابه‌وه.
چه‌كدارانى داعش ئه‌و هاووڵاتيانه‌يان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق تۆمه‌تبار كردووه.
هه‌ريه‌ك له هاووڵاتييه ده‌ست و قۆڵ به‌ستراوه‌كان، به گوريسێك له به‌رزاييه‌وه ده‌خرێنه ناو حه‌وزى تێزابه‌كه.
داعش هاووڵاتيانى ناوچه‌كه‌شى كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌وه هۆڤيانه‌يه ببينين و به هۆيه‌وه ترس و نيگه‌رانى دايانبگرێت و زاتى ئه‌وه نه‌كه‌ن هاوكارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌ن.
داعش هه‌ر جارێك به شێواز و جۆرێكى هۆڤيانه‌ى كوشتنى ديل و هاووڵاتييانى قۆڵبه‌ستكراو تۆمارده‌كات و له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بڵاويده‌كاته‌وه.
پێشتر له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدا، كه به‌شێك له ئه‌ميره‌كانى ئێستاى داعش ئه‌فسه‌رانى پێشووى ده‌زگاكانى ئه‌من و موخابه‌راتى رژێمى به‌عسن، به‌كارهێنانى تێزاب له زيندانه‌كاندا و بۆ له‌ناوبردنى نه‌ياره سياسييه‌كان به‌كارهاتووه و له دواى رووخانى رژێمى به‌عس ئه‌مه يه‌كه‌مجاره جيهان گوێبيستى چيرۆكى به‌كارهێنانى تێزاب بێت بۆ له‌ناوبردنى مرۆڤ.