كرده‌ی په‌لاماردانی خێزانه كورده‌كه له توركیا به‌م جۆره بووه
په‌یامنێری كوردستان24 له دیاربه‌كر رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانه كورده لە رێگەی نێوان مێرسین و ئەنتاڵیادا و هەوڵیانداوە ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن، ئەو کات ئۆتۆمبێلی هێرشکارەکان لێیان نزیک دەبێتەوە و خەریکبووه رووداوێک رووبدات.
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له دیاربه‌كر رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانه كورده لە رێگەی نێوان مێرسین و ئەنتاڵیادا و هەوڵیانداوە ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن، ئەو کات ئۆتۆمبێلی هێرشکارەکان لێیان نزیک دەبێتەوە و خەریکبووه رووداوێک رووبدات.
گوتیشی: هەردوو ئۆتۆمبێلەکە وەستان، دوای ئەوەی هێرشکارەکان دەزانن ئۆتۆمبێلەکەی دیکە کوردن و ئەویش لەرێگەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەوە دیارە، ئەوکاتە هێرشیان دەکەنە سەر و هەوڵ دەدەن بە بەرد سەری ئه‌و هاووڵاتییه كورده پان بکەنەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌لامارده‌ره‌كان سوکایەتی زۆریان به خێزانه كورده‌كه كردووه و پێیان وتوون، ئێرە تورکیایە و رێگە نادەن کورد پێیدا تێپەڕن.
په‌یامنێری كوردستان24، باسی له‌وه‌شكرد، په‌لامارده‌ره‌كان هەوڵیانداوه "موشتاق کەریم" هاووڵاتییه كورده‌كه بكوژن، كه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه بووه و لە کەندێكدا فڕێی بده‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، لەو کاتەدا هاووڵاتییەک بە رێگەکە تێدەپەڕێت و دەوەستێت و موشتاق لە دەست په‌لامارده‌ره‌كان رزگار دەکات و ناهێڵێت لە کەندەکە فڕێبدرێت.
ئەو هاووڵاتییەی کە موشتاقی رزگار کرد، کوردێکی خەڵکی شرناخە و لە ئەنتاڵیا کار دەکات. دواتر بە تەلەفۆنەکەی وێنەی ئۆتۆمبێلی هێرشکارەکانی گرتووه و پاشان خێزانه‌كه دەباتە خاڵێکی سەربازی و پاشان دەبرێنە نەخۆشخانە.
ئه‌و شاهێدحاڵه‌ی خێزانه كورده‌كه‌ی رزگار كردووه، ناوی جیهاد كوتڵوكه و بۆ په‌یامنێری كوردستان24 ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، ئۆتۆمبێلی په‌لامارده‌ره‌كان چوار کەسی تێدا بووە و تاوەکو ئێستا سێ کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.