سه‌در: ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بسووتێنن
ئه‌وه‌شی نووسیوه: سبه‌ی له هه‌موو پارێزگاكان و له شوێنێكی دیاریكراو و له یه‌ك كاتدا خۆپیشاندان بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری شیعه له عێراق، داوای له شوێنكه‌وتووانی كرد، سبه‌ی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی فه‌له‌ستین بكه‌ن و ئاڵای "زایۆنی" و ئه‌مه‌ریكا بسووتێنن.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا نووسیویه‌تی: دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به هۆی په‌تای كۆرۆناوه پێویسته پشتیوانی له گه‌لی فه‌له‌ستینی به خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی ئاشتیانه ده‌ربڕین و هاوكات پابه‌ند بین به مه‌رجه ته‌ندرووستییه‌كان.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: سبه‌ی له هه‌موو پارێزگاكان و له شوێنێكی دیاریكراو و له یه‌ك كاتدا خۆپیشاندان بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی كردووه، خۆپیشانده‌ران ئاڵای "زایۆنی" (ئیسرائیل) و ئه‌مه‌ریكا بسووتێنن و ئیدانه‌ی داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین و هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن كه یارمه‌تی "تیرۆری زایۆنی" ده‌ده‌ن و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاتانیش له‌وانه عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تبكرێته‌وه.