ئه‌نبار.. له شوێنی باره‌گایه‌كی پێشووی میلیشیاكان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له سنووری پارێزگای ئه‌نبار دۆزراوه‌ته‌وه و رووفاتی ده‌یان كه‌سی تێدایه و له شوێنێك دۆزراوه‌ته‌وه كه باره‌گای پۆلیسی ئیتیحادی و میلیشیاكانی تێدا بووه.
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له سنووری پارێزگای ئه‌نبار دۆزراوه‌ته‌وه و رووفاتی ده‌یان كه‌سی تێدایه و له شوێنێك دۆزراوه‌ته‌وه كه باره‌گای پۆلیسی ئیتیحادی و میلیشیاكانی تێدا بووه.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه 30 كیلۆمه‌تر له باشووری خۆرهه‌ڵاتی فهلووجهیه. ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی خێرای به‌غدا.
مێژووی بۆ ساڵانی 2014 و 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و كاته میلیشیاكان و پۆلیسی ئیتیحادی له‌و شوێنه باره‌گایان دانابوو.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه سێیه‌مین حاڵه‌ته له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵدا و پێشتریش له دوو گوندی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نبار، گۆڕی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیان دۆزرابوویه‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی له پارێزگاكه رایگه‌یاندووه، ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه تا ئێستا داخراوه، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت قوربانییه‌كان دشداشه و جلی وه‌رزشیان له‌به‌ر بووه و زۆربه‌یان نیوچه‌وانیان كونه واته له نزیكه‌وه گوله‌باران كراوون.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، بۆ میدیای عێراقی وتویه‌تی: دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌كه گرووپێكی چه‌كدار زیاتر له جارێك هه‌وڵیداوه بێته ناوچه‌كه و رێگه‌ی پێ نه‌دراوه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك به‌ڵگه‌كانی تاوان سڕێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه داوایكردووه، لایه‌نه ئه‌منی و ته‌ندرووستی و دادوه‌رییه‌كان فریای ره‌وشه‌كه بكه‌ون و رێگه نه‌ده‌ن یاری به به‌ڵگه‌كان له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌دا بكرێت.
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری عێراقیی بۆ به‌به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی شه‌ڕ، عومه‌ر فه‌رحان رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی ئۆپراسیۆنی چه‌ند گرووپێكی چه‌كدار بووه.
گوتیشی: گرووپێكی چه‌كدار هه‌وڵیداوه پێش چه‌ند رۆژێك هه‌ڵبكوتێته سه‌ر گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه و ده‌ستكاری بكات، به‌ڵام لایه‌نه ئه‌منییه‌كان پێیان راگه‌یاندوون، ئه‌و گۆڕه له ژێر سه‌رپه‌رشتی دادگادایه و پێویسته پاشه‌كشێ بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زافر ئه‌لعانی رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی حكومه‌تی عێراق له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه و لێكۆڵینه‌وه له باره‌یه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی تاوانبارانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، هیچ پاساوێكی نییه.