دوای جه‌ژن ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت
ئه‌مینداری گشتیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی فه‌رمانیكردووه، رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی فه‌رمانیكردووه، رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌بار یاوه‌ر روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا بڕیار درابوو سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی (خانه‌قین، كه‌ركووك، مووسڵ و مه‌خموور) درووست بكرێن.
گوتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیازانه كرا، كه خودی مسته‌فا كازمی پێشكه‌شی كردبوون.
رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه له نێوان لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیژنه‌ی هاوشێوه‌ی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان واژوو كراوه.
له دوای رێككهوتنهكانهوه، تا ئێستا ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی بڕیار بوو دابمه‌زرێن، دانه‌مه‌زراوون و هیچ هێزێكی هاوبه‌شیش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان درووست نه‌كرا.
له نوێترین پێشهاتدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راسپاردووه روو بكاته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كارا بكرێن.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی داوه، شاندی عێراقی رۆژی نۆی ئه‌م مانگه به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون دوای جه‌ژن ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری نموونه‌یی بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی پێشمه‌رگه و سوپایه بۆ پاراستنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا.