لوئه‌ی سه‌ڵاح راده‌گیرێت و واز له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌هێنێت
لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له یاریی به‌رامبه‌ر شورته كردی تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راده‌گیرێت و یانه‌ی هه‌ولێریش راهێنه‌رێكی دیكه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له یاریی به‌رامبه‌ر شورته كردی تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راده‌گیرێت و یانه‌ی هه‌ولێریش راهێنه‌رێكی دیكه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 لوئه‌ی سه‌ڵاح به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له گه‌ڕی رابردووی خولی نایابی عێراق له یاریی به‌رامبه‌ر شورته تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه سڕ ده‌كرێت و به 10 ملیۆن دیناریش سزا ده‌درێت، كه له یارییه‌كه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و تفی له ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌رێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح ده‌ستنیشان بكه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو لوئه‌ی سه‌ڵاح ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و یانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌رێكی دیكه ده‌ستنیشان بكات تاكو له هه‌شت گه‌ڕی داهاتوو له خولی نایابی عێراق راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بكات.
پێشتریش لوئه‌ی سه‌ڵاح له لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه رابگیرێت ده‌ست له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كێشێته‌وه.