ئەدھەم بارزانی: ئەم ھەفتەیە لە سلێمانی دەستبەكار دەبم
"لە خزمەت جەماوەر دەبم"
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی بە ئەدھەم بارزانی بسپێردرێت، خۆشی ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە ھەفتەی داھاتوو دەستبەكار دەبێت.
ئەدھەم بارزانی، لە پەیجی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسویەتی: "ئه‌مه چه‌ند روژێكه ئه‌م پرسیاره زورئاراسته‌م ده‌كرێت كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌ستبه‌كار ده‌بم، له وڵامدا دەڵێم به ئومێدی خوای گه‌وره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆخزمه‌تكردنی ئه‌م پارێزگایه و پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته‌كەی دەستبەكار دەبم و له خزمه‌تدا ده‌بم".
فارس نەورۆڵی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ھەواڵەكەی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی پشتڕاستكردوەتەوە و رایگەیاندووە: "بڕیاربوو ھەفتەی رابردوو ئەدھەم بارزانی، دەستبەکار بێت، بەڵام بەھۆی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییه‌وه بۆ ئەم ھەفتەیە دواخرا، لە دوو رۆژی داھاتوودا ئەدھەم بارزانی، وەك سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە شوێنی عزەدین بەرواری دەستبەکار بێت.''