سوپای ئیسرائیل ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی "حه‌ماس"ی بۆردوومان كرد
"زیاتر له 90 پێگه‌ی جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس كراونه‌ته ئامانج"

K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانی هێرشی ئاسمانی ماڵی "یه‌حیا سینوار" سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كراوه‌ته ئامانج.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ماڵی "یه‌حیا سینوار" سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له غه‌ززه كراوه‌ته ئامانج، له‌گه‌ڵ ماڵی برایه‌كه‌ی "محه‌مه‌د سینوار"، سه‌رۆكی خزمهتگوزاریو هێزی كاری بزووتنه‌وه‌كه، كه هه‌ردووكیان به ژێرخانی سه‌ربازی حه‌ماس هه‌ژمار ده‌كرێن.
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) May 16, 2021
یه‌حیا سینوار، (ته‌مه‌ن 58) ساڵ، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای ئاسایش و سه‌ربازی حه‌ماس، زیاتر له 20 ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل بووه، دواتر له ساڵی 2011 به گۆڕینه‌وه‌ی دیل ئازاد كراوه.
سینوار یه‌كه‌مجار له ساڵی 2017 له كه‌رتی غه‌ززه بووه سه‌رۆكی بزووتنه‌كه، له مانگی ئاداری رابردووش بۆ جاری دووه‌م له‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌ڤیخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: "فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له 90 پێگه‌ی جیهادی ئیسلامی و حه‌ماسیان كردووه‌ته ئامانج له كه‌رتی غه‌ززه".
گوتیشی: "فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ده‌یان پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چه‌كیان له تهلههوا، شێخ عهمدان و غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج، هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ش له ماڵی ئه‌و چالاكوانانه‌ی له هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی حه‌ماس كار ده‌كه‌ن، شاردراونه‌ته‌وه.
ئه‌درعی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نزیكه‌ی 40 له‌و سه‌كۆ مووشه‌كانه‌ی كه بۆ ئاراستكردنی ئیسرائیل دانرابوون، پێكراون، له‌گه‌ڵ ده‌یان پێگه‌ی تهقهكهرانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كاتژمێر 7ی دوێنی ئێواره تا كاتژمێر 7ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 120 مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئسیرائیل كراون، كه 11 مووشه‌ك له ناو غه‌ززه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، سیسته‌می مووشه‌كی گومه‌زی ئاسنینیش به‌رپه‌رچی ده‌یان مووشه‌كی داوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، حه‌ماس سامانێكی زۆری خه‌ڵكی غه‌ززه‌یان له پڕۆژه‌ی تونێل خه‌رج كردووه، به‌ڵام ئه‌و له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك شه‌ودا تونێلهكانیشمان كردووه‌ته ئامانج.
هكذا تبدو الشوارع في بعض مناطق قطاع غزة بعد تدمير مشروع المدينة تحت الأرضية "المترو" التي انفقت عليها حماس عشرات الملايين من أموال سكان غزة وذهبت في مهب الريح في ليلة واحدة من الغارات الإسرائيلية.تماديتم فادفعوا الثمن. #خطيئة_حماس #حماس_تحت_القصف pic.twitter.com/Zp4kvJw6D0
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) May 16, 2021
د.ی