هەلی کاری نوێ له كۆمیسیۆن راگەیاندرا
ده‌توانی راسته‌وخۆ فۆرم پڕبكه‌یه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند، كارمه‌ند بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق داده‌مه‌زرێنێت و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنیشی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنه‌كه، له 23ی ئه‌م مانگه‌وه، ده‌توانرێت له رێگه‌ی وێبسایتی فه‌رمییه‌وه، كه لینكه‌كه‌ی له خواره‌وه دانراوه، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
مەرجی کارمەندانی سەر سندووق:
- بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.
- تەمەنی لە نێوان 19 ساڵ تا 56 ساڵ بێت، واتا له دایكبووی 2002 به‌ره‌و خوار بێت.
- هه‌ر كه‌سه و به‌پێی سنووری جوگرافی، بۆ پارێزگاكه‌ی خۆی داواكاری پێشكه‌ش بكات.
- له رووی یاساییه‌وه سزا نه‌درابێت.
- كارتی ده‌نگدانی هه‌بێت.
- سه‌ر به هیچ حزبێكی سیاسی نه‌بێت و ئه‌ندام نه‌بێت.
- له ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌ی دادگه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرابێت.
- هیچ كه‌سێكی نزیكی (تا پله‌ی چواره‌می خزمایه‌تی) له‌م هه‌ڵبژاردنه كاندید نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت هه‌یه، ده‌توانی له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ی، كه ماڵپه‌ڕه‌كه (www.ihec.iq)، له 23ی ئه‌م مانگه، كارا ده‌كرێت.