سه‌رچاوه‌یه‌ك: میلیشیا عێراقییه‌كان شاره‌زای ئه‌منی و سه‌ربازیان ره‌وانه‌ی غه‌ززه كردووه
بۆ هاوكاریكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له شه‌ڕی ئیسرائیل
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، گرووپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك شاره‌زای سه‌ربازیان ره‌وانه‌ی غه‌ززه كردووه بۆ هاوكاریكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له شه‌ڕی ئیسرائیل.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به كه‌ناڵی "RT"ی راگه‌یاندووه، هه‌ندێك له گرووپه چه‌كدارییه شیعه‌كانی عێراق كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان و حزبوڵڵای لوبنان هه‌یه شاره‌زای ئه‌منی و سه‌ربازییان ره‌وانه‌ی غه‌ززه كردووه.
گوتیشی: هێشتا هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی ناردنی چه‌كدارانه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ی له سووریا چالاكن، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ناردنی چه‌كدار.
پێش چه‌ند رۆژێك، سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌كره‌م كه‌عبی، رایگه‌یاند، ده‌ستی "مقاوه‌مه" تا قوڵایی خاكی فه‌له‌ستینی داگیركراو درێژ ده‌بێته‌وه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ هاوكاریكردنی مقاوه‌مه‌ی فه‌له‌ستینی.