کونسوڵخانەی ئەمەریکا پشتیوانیی ھەڵوێستی سەرۆکی حکومەت دەکات
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، له رێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشوازی له پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئازادی رۆژنامه‌وانی و رێزگرتن له كاری دیپلۆماتكاران ده‌ربڕیوه.
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، له رێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشوازی له پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئازادی رۆژنامه‌وانی و رێزگرتن له كاری دیپلۆماتكاران ده‌ربڕیوه.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "پێشوازی لە جەختکردنەوەی حکومەتی #ھەرێمی_کوردستان دەکەین لە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێزگرتن لەو کارە گرنگانەی کە دیپلۆماتکاران دەیکەن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی تر بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا، و ھەروەھا روونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم کە کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە".
ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا .
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی كردووه و په‌یجی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا شێری كردووه و تێیدا هاتووه: لە دیدارەکەدا هەردوولامان پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی کاری راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی کە سیمایەکی گەشی هەرێمی کوردستان و هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم روونیكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "لە سەر کەیسی حوکمدراوانی بادیناندا، ئاماژەمان بەوەدا کە ئەوە بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت. پشتیوانیی و رێز و پێزانینی خۆشمان بۆ کاری دیپلومات و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختمان کردەوە کە رەفتارە نا یاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەک گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسیيەکان دروست ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات".