ئه‌مه‌ریكا بۆمب و مووشه‌كی كوالێتی به‌رز به ئیسرائیل ده‌فرۆشێت
میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، كۆشكی سپی رازی بووه، بۆمب و مووشه‌كی كوالێتی به‌رز به بڕی 735 ملیۆن دۆلار به ئیسرائیل بفرۆشێت.
K24 – هه‌ولێر:
میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، كۆشكی سپی رازی بووه، بۆمب و مووشه‌كی كوالێتی به‌رز به بڕی 735 ملیۆن دۆلار به ئیسرائیل بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ئیداره‌ی كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به بڕی 735 ملیۆن دۆلار مووشه‌ك و بۆمبی كوالێتی به‌رز به ئیسرائیل ده‌فرۆشێت.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، له پێنجی ئه‌م مانگه‌وه كۆشكی سپی كۆنگرێسی له گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به ئیسرائیل ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گرێبه‌سته به‌ر له چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه واژوو كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌شت رۆژه شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و رێكخراوه چه‌كدارییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و هه‌ردوولا به مووشه‌ك و بۆردومانی زه‌مینی و ئاسمانی رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه.