له باره‌ی زیندانیكردنی نه‌خۆشێكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەك رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی شاری هه‌ولێر، نه‌خۆشێك به هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌داوه، كه‌سێكی نزیكه‌ی باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ئه‌و نه‌خۆشه زیندانیكراوه و نه‌خۆشخانه‌كه پێیان وتووه، تا پاره نه‌ده‌یت نا‌توانیت بچیته ده‌ره‌وه و خواردنی پێ ناده‌ن و به هۆی مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه ره‌وشی ته‌ندرووستی خراپتر بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه بانگه‌شی بۆ كرد. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی، كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆ كراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە ،گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر رێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەك رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە. جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار بکەینەوە، کە دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیازێك وەزارەتی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەك یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.
ژماره‌ی هێله گه‌رمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 07508169991 - 07714448100
ورده‌كاری زیاتر له‌م گرته ڤیدیۆییهدایه: