هه‌ریه‌ك له جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مان: لوقمان وەردی خۆی شەرمەزار دەکات
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای لیژنه‌كه‌مان و دوور له ئه‌ته‌كێتی كاری په‌رله‌مانی و به‌ناوی لیژنه‌كه‌مان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بێ بنه‌مای بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت درێژكردووه
K24 – هه‌ولێر:
دوو په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار لوقمان وه‌ردیان دایه‌وه و رایانگه‌یاند، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای لیژنه‌كه‌مان و دوور له ئه‌ته‌كێتی كاری په‌رله‌مانی و به‌ناوی لیژنه‌كه‌مان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بێ بنه‌مای بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت درێژكردووه و به (وه‌سفی خۆی) قسه‌ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له رزگار عیسا سوار، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان و نزار مه‌لا غه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بابه‌تێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌رپه‌رچی وته‌كانی لوقمان وه‌ردیان داوه‌ته‌وه.
له بابهتهكهیاندا نووسیویانه: دیاره سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای لیژنه‌كه‌مان و دوور له ئه‌ته‌كێتی كاری په‌رله‌مانی و به‌ناوی لیژنه‌كه‌مان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بێ بنه‌مای بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت درێژكردووه و به (وه‌سفی خۆی) قسه‌ده‌كات .
هه‌روه‌ها نووسیویانه: لێره‌وه بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌ێنین كه ئه‌م جۆره تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه و په‌نا بردنه به‌ر بابه‌تێكی وه‌هادا ،جگه له‌وه‌ی خزمه‌ت به كاری هاوبه‌شی لیژنه‌كه‌مان ناكات به‌ڵكو به‌لاڕێدابردن و شاردنه‌وه‌ی ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ته‌خشان و په‌خشانكردنی و موڵكی ده‌وڵه‌ته كه له پێناو شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان تا ئێستاش نایه‌وێت خۆی له‌م بابه‌تانه‌دا بدات و ده‌زانێت له نێوان ئه‌وانه‌ی ڕایده‌سپێرن بۆ شكاندنی شه‌كری له‌م جۆره و ئیحراجكردنی چه‌ندجاره‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ی حزبه‌كه‌یان له حكومه‌ت ناچار بێده‌نگی له ئاستی ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیانه هه‌ڵده‌بژێرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر بڕیاربێت به لۆژیكی كاری په‌رله‌مانی كاربكات ده‌بێت له‌م دۆسیانه ده‌ست پێبكات كه به‌رپرسانی باڵایان له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت له بڕی دانه‌وه‌ی قه‌رزی شه‌خسی خۆیان زیاتر له سه‌د دۆنمی زه‌وی موڵكی گشتی داوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێك به‌ناوی (د.ح.ص) له‌م پارێزگایه‌ی كه ئێستا لوقمان شین بۆ ووشكبوونی دار و نه‌مامه‌كانی ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وهڵامهكهدا زیاتر باس له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی كراوه و تێیدا هاتووه: "خۆ ئه‌گه‌ر ناشیهه‌وێت ناوی سه‌ركرده باڵاكانیان بێنێت و باسی داگیركاری زه‌وی یه‌كان ناكات و ده‌زانێت ئه‌وه‌شیان له نێوان خۆیان دا یه‌كلایی بۆته‌وه كه زه‌وی بۆ كێ و قاچاخچێتی بۆ كێ ده‌بێت!! با بهنوكه قه‌ڵه‌مێكیش بێت باسی پێدانی ئه‌و (23) هه‌زار مه‌تر زه‌وی یه بكات كه وه‌ك دیاری له سه‌نته‌ری ئه‌م پارێزگا خۆشه‌ویسته به په‌رله‌مانتارێكی پێشوویان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان دراوه و به پاره‌یه‌كی وا فرۆشتوویه‌تی كه ئه‌گه‌ر پاره‌كه بۆ گیرفانی ئه‌و نه‌بووایه بۆ چه‌ندین ساڵ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له بێ پاره‌یی داره‌كانی ئه‌م سنوره ووشك نه‌ده‌بوون و له بڕی ئه‌م تاوه‌رانه‌ی ئێستا لێ ی دروست ده‌كرێت ده‌یان خانه‌واده‌ی بێ لانه‌ی به‌ش مه‌ینه‌تی ده‌ستی ئه‌م ئیداره‌دانه‌ی ئه‌م سنوره ژیانیان لێ به‌سه‌رده‌برد" .
هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ئاشكرایانكردووه، كه "ئه‌وانه و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر هه‌ن كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه كاری په‌رله‌مانی و تۆزێك له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نێوان سه‌ركرده‌كانیان دووربكه‌وێته‌وه به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو و ئه‌وكات ده‌زانێت شەرمەزاری ئەسلی خودی لوقمان و تیمەکەیانە کە بوونەتە مایەی شەرمەزاری لە پەردەپۆشکردنی تالانی زەوی و داگیرکاری و قۆرخکاری و قاچاخچێتێ دەروازەسنوریەکان و سەرانە سەند".