رێواز فایه‌ق: ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ ده‌ستوورمان نه‌بێت ده‌یه‌وێت له ده‌ستێوه‌ردان و گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت و هیچ شتێك راینهگرێت
"ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویستە هه‌بێت و ده‌مێك بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه"
K24 - هه‌ولێر:
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویستە هه‌بێت و ده‌مێك بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له ساسییه‌كان ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان-هەولێر تایبه‌ت به یه‌كڕیزی و ده‌ستوور، كه ئه‌مڕۆ 19ی ئایار/ مایۆی 2021 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون.
رێواز فایه‌ق راشیگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه داوایان لێكردووه وه‌ك لایه‌نی كۆكه‌ره‌وه یه‌كڕیزییه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی گونجاو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوورێك نییه، كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدییه، كاره‌كانیان له په‌رله‌مان یاسادانان، په‌سه‌ندكردنی بودجه، چاودێریكردنی حكومه‌ت و پابه‌ندبوونی كارنامه‌ی حزبه‌كانه كه خستوویانه‌ته به‌رده‌م رای گشتی له هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه نابێت هه‌ندێك بیروبۆچوونی جیاواز ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م دانانی ده‌ستوور، به‌ڵكو ده‌ستوور ده‌بێت ببێته چاككه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لارییه و كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه نه‌كرێت.
گوتیشی: "ده‌مه‌وێت راشكاو بم، هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له ساسییه‌كان ده‌بێت ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له ههڵسكهوت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت، من دیوه‌كه‌ی تری ده‌خوێنمه‌وه، وه‌كو هاووڵاتییه‌ك ده‌یخوێنمه‌وه، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان".