له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران
تائێستا هێرشبه‌ره‌كه له ته‌قه‌كردن به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه
K24- هه‌ولێڕ:
به‌ر له كه‌مێك كه‌سێك به‌چه‌ك هێرشێكی ته‌قه‌كردنی له باكووری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و رووداوه‌دا كوژراویش هه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری كیل له باكووری ئه‌ڵمانیا به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شه‌قامی رۆزن وێگی ناوچه‌ی هۆڵتنئاوێری ئه‌و شاره كه‌سێك هێرشێكی ته‌قه‌كردنی ئه‌نجامدا و زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كوژراویش له‌و رووداوه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه پزیشكییه فریاگوزارییه‌كان و هێزێكی زۆری ئه‌منی له شوێنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا كه‌سی هێرشبه‌ر له ته‌قه‌كردن به‌رده‌وامه و ناشزانرێت هێرشه‌كه تیرۆرستییه یانیش له‌لایه‌ن نه‌خۆشێكی ده‌روونییه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنه‌گه‌یان گه‌مارۆ داوه و له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌دان.
H.B