ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه: پاساو بۆ ره‌فتاری ئیسرائیل ده‌هێننه‌وه
ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه. رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا كرۆكی مانای "نه‌یارێتی سامیی" گۆڕیوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه. رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا كرۆكی مانای "نه‌یارێتی سامیی" گۆڕیوه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرتبوو. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، قسه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌چنه خانه‌ی "نه‌یارێتی سامیی".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی لێدوانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌ردۆغان له باره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌وه قسه‌ی كرد و گوتی: سیاسه‌تكارانی ئیسرائیل شانازی به كوشتنه‌وه ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و قسه‌یه‌ی به دژایه‌تی جووله‌كه و نه‌یارێتی ره‌چه‌ڵه‌كی سامی وه‌سفكردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان باسیكردووه، سیاسه‌ت و سیاسه‌تكارانی ئیسرائیله نه‌ك "گه‌لی جووله‌كه".
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه له سه‌رده‌ستی ئیسرائیل رووده‌دات، ئۆپراسیۆنی تیرۆریستییه‌وه و پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ده‌كرێت.
توركیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئێستا ده‌سته‌واژه‌ی دژه سامیی بوون وه‌ك پاساوێك بۆ ره‌فتاره‌كانی ئیسرائیل به‌كارده‌هێنرێت، به تایبه‌تی مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه فشار له‌سه‌ر ئیسرائیل كه‌مبكرێته‌وه، به هۆی ئه‌و رێچكه‌یه‌ی له پاكتاوی ره‌گه‌زی و ئاینی و رۆشنبیری گرتوویه‌تییه به‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له بری ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی پووچه‌ڵ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیا بكات، سه‌رنجی زۆری بخاته سه‌ر راگرتنی په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه فه‌له‌ستینییه‌كان.