له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران باس له ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتیی ده‌كرێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، دوو ره‌شنووسیان ئاماده‌یه بۆ ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتیی له هه‌ندێك سزادراو.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، دوو ره‌شنووسیان ئاماده‌یه بۆ ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتیی له هه‌ندێك سزادراو.
ئه‌ندامی لیژنه‌كه، حه‌سه‌ن فهدعم، به ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراقی راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان هه‌وڵی گه‌ڵاڵه‌كردنی دوو ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی بۆ لێبوردنی گشتیی داوه. رهشنووسهكان داڕشته‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه. هه‌ردووكیان به‌شێك له سزادراوان ده‌گرنه‌وه.
له باره‌ی داڕشته‌ی یه‌كه‌مه‌وه وتی: یاسای لێبوردنی گشتییه‌كه ئه‌و سزادراوانه ناگرێته‌وه، كه به هۆی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری، مادده هۆشبه‌ره‌كان و زینای مه‌حارم و پرسه‌كانی دیكه‌ی جینائی سزا دراوون.
گوتیشی: داڕشته‌ی دووه‌م، ده‌رفه‌ت دراوه‌ته سزادراو، كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماویه‌تی له زیندان بیكڕێته‌وه و بۆ ئه‌ویش تاوانه گه‌وره‌كان ناگرێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، هه‌ردوو ره‌شنووسه‌كه ئاماده‌ن له لیژنه‌ی یاسایی و چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجوومه‌ن، چونكه تا ئێستا گڵۆپی سه‌وز بۆ خستنه‌ڕوویان هه‌ڵنه‌كراوه.
ئه‌و نوێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رقاڵی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ بوو، له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردن، دادگای ئیتیحادی و بودجه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له‌م ماوه كه‌مه‌ی ماویه‌تی، ژماره‌یه‌ك یاسای دیكه‌ی گرنگ ده‌ربكات، كه ره‌نگه یه‌كێكیان یاسای لێبوردنی گشتیی بێت.