ئه‌مشه‌و ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه چڕ ده‌كاته‌وه
كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ئه‌مشه‌و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه چڕتر ده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ئه‌مشه‌و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه چڕتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكرایكردووه، ئیسرائیل پێش ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت، ده‌یه‌وێت زۆرترین ئامانج له غه‌ززه بپێكێت.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و كه‌ناڵه، ده‌ركردنی بڕیاری راگرتنی ئاگربه‌ست له ئان و ساتدایه و له 24 كاتژمێری داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و سوپای ئیسرائیل به چڕی بۆردومانی غه‌ززه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و ئامانجانه‌ی ده‌ستنیشانكراوون خاپوور بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تونێله‌كان، هێزی ده‌ریایی و مه‌كۆی مووشه‌كه قورسه‌كانی حه‌ماس ده‌كرێنه ئامانج.
ئه‌و كه‌ناڵه له سه‌رچاوه‌یه‌كی میسرییه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه، كه ره‌شنووسی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌ڵاڵه كراون و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هه‌ردوولا ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی شه‌ڕ، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ 219 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 63یان منداڵ، 36یان ئافره‌ت و 16یان هاووڵاتی به‌ساڵاچوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ 1530 هاووڵاتی له ئاكامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بریندار بوون.
ئاژانسی ئۆنروای سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئیسرائیل رێگه نادات هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ك بگه‌یه‌ندرێته كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ 10 رۆژه شه‌ڕی نێوان گرووپ و رێكخراوه فه‌له‌ستیینییه‌كان و ئیسرائیل به‌رپا بووه و رۆژانه هه‌ردوولا بۆردومانی یه‌كدی ده‌كه‌ن.
تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه شكستیان هێناوه و له سێ كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ویستی بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك بدات بۆ راگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رێگری له په‌سندكردن و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه كرد.