سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری دیوانیە دەكات 

پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 20ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زهێر ئەلشەعلان پارێزگاری دیوانیە كرد

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زهێر ئەلشەعلان پارێزگاری دیوانیە كرد
لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زهێر ئەلشەعلان پارێزگاری دیوانیە كرد

K24 – هه‌ولێر:

پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 20ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زهێر ئەلشەعلان پارێزگاری دیوانیە كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و رەوشی ژیانی خەڵك لە پارێزگای دیوانیە و پارێزگاكانی تری عێراق تاوتوێ كرا و جەختیش لەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و دانیشتوانی پارێزگاكانی باشووری عێراق كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری دیوانیە پێزانینی هەبوو بۆ بووژانەوە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و خوازیاری ئەوە بوو كە پارێزگای دیوانیە سوود لە ئەزموونەكانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌